دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەدەچێت

جیهان
22:18 - 2024-06-18

وابڕیارە کۆتایی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەبچێت، بۆ هەڵبژاردنەکە پێنج کەس خۆیان کاندید کردووە.

بۆ هەڵبژاردنی خولی 14 سەرۆکایەتیی ئێران، ، سندوقی دەنگدان لە شەش پارێزگای عیراق و هەرێمی كوردستان دادەنرێن تاوەكو هاوڵاتییانی ئێرانی بتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەكە بكەن. 

محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بە ئاژانسی (ئێرنا)ی راگەیاند، لە پارێزگاکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەف و بەسرە  سندووقەكانی دەنگدان ئامادە دەبێت و  هیوادارن هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی عیراق بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکە بکەن.

ئاشكراشیكردووە، 20 هەزار دەنگ لەو پارێزگانە دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەكە بكەن، دەشڵێت، بەو پێیەی سەردانیکەرانێکی زۆری ئێرانی لە عیراق بونیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمەکانی عەرەفە و جەژنی قوربان و غەدیر، ئومێدەوارین ئەو سەردانیکەرانە بە جۆش و خرۆشەوە لەسەر سندوقەکانی دەنگدانیش ئامادە بن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP