بیرمەند و دۆستی کورد نوام چۆمسکی کۆچی دوایی کرد

جیهان
22:23 - 2024-06-18

نوام چۆمسکی، فەیلەسووفی ئەمریکی و بیرمەند و دۆستی کورد، دوای ئەوەی تووشی جەڵدەی مێشک بوو، لە تەمەنی 95 ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.

کۆتا چاوپێکەوتنی نوام چۆمسکی لە ٥ـی حوزەیرانی ساڵیای ڕابردوو بوو، لە دوای ئەوەوە هیچ بەشدارییەکی لە میدیا و وتارێکی نەبوو، دوای بە دواداچوونی میدیاکان دەرکەوت تووشی جەڵدەی مێشک بووە و بەشی ڕاستی لەشی لە کار کەوتبوو.

نوام چۆمسکی، بیرمەندو فەیلەسووفی ئەمریکیی لە ساڵی 1928 لە شاری ڤیلادێلڤیای ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا لە دایک بووەو خاوەنی 199 کتێبە، هەروەها دۆستی نزیکی کوردبوو و تا ئێستا چەندین جار داوای ئازادیی سەرکردەی زیندانیکراوی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کردووە، چەندین وتاریشی لەسەر پرسی کوردو دیموکراسیی نووسیوە.

ساڵی 2022 پەیامێکی بۆ نەورۆزی شاری وانی باکووری کوردستان  ناردو رایگەیاند: "گەلی کورد قارەمانانە بۆ ئازادی و دادپەروەری تێکۆشاوەو تێکۆشانی گەلی کورد تێکۆشانێکی ئیلهامبەخشە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP