عێراق سەرکەوتنی پلانی حەج رادەگەیەنێت و وادەی گەڕانەوەی حاجیانیش ئاشکرادەکات

جیهان
22:28 - 2024-06-18

نوێنەرایەتی عێراق لە سعودیە سەرکەوتنی پلانی حەجی ئەمساڵی راگەیاند و ئاماژەی بە تەواوکردنی رێورەسمەکانی حەج کردووە لەلایەن حاجییانەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی 21ی حوزەیرانەوە تاوەکو 3ی تەمووز حاجییان دەگەڕێنەوە عێراق و ئەگەری کورتبوونەوەی ماوەکەش هەیە بەهۆی داواکردنی زیادکردنی گەشتەکان لەنێوان سعودیە و عێراق.

باس لەوەشکراوە، زۆرترین رێژەی گەشتکردنی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەف تۆمارکراون لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا کە رۆژی یەکشەممە گەیشتووەتە 79 گەشت لە کاتێکدا، لە پێشتردا زۆرترین گەشت لە 15ی ئادار تۆمارکرابوو کە 75 گەشتی فڕۆکەوانی بوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP