له‌ توركیا ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ هاتوچۆی دەریایی په‌كده‌خات

جیهان
17:57 - 2024-06-19


  ماوه‌ی دوو رۆژە ئاگرێكی گه‌وره‌ لە دارستانه‌كانی سنووری پارێزگای چاناککالێی تورکیا کەوتۆتەوەو سه‌ره‌ڕای هێزێكی زۆر له‌ به‌رگریی شارستانیی به‌ڵام نه‌توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و به‌هۆیه‌وه‌ هاتوچۆی ده‌ریایی له‌ گه‌رووی ده‌رده‌نیل به‌ یه‌ك ئاراسته‌  بۆ په‌كیكه‌وتووه‌. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیارانی 2024، پاسەوانیی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی ده‌رده‌نیل لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا بۆ ماوەی چەند سه‌عاتێك بە یه‌ك ئاراستە ڕاگیراوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەو دارستانانه‌ی کە دەڕوانێتە گەرووەكه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:" دوو رۆژە ئاگر لە دارستانه‌كانی پارێزگای چاناککالێی تورکیا کەوتۆتەوە تا ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە و 540 کارمەندی بەرگریی شارستانیی ڕەوانەی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە کراون بۆ کۆنترۆڵكردنی."

باسی له‌وه‌شكردكه‌:"سەرەڕای هەوڵەکان ڕووبەری 575 هێکتار لە پووش و پەڵاش و دارستان سووتاوە و بەهۆیەوە هاتووچۆی گەرووی ده‌رده‌نیل به‌ یه‌ك ئاراسته‌ بۆ چه‌ند سه‌عاتێك ڕاگیراوه‌، دانیشتووانی دوو گوندش بۆ شوینێکی دیکە گواستراونەتەوە، كه‌ ژمارەیان 530 کەسە"
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP