ژمارەی ئەو حاجییانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستدا لە هەزار کەس نزیکبووەتەوە

جیهان
16:23 - 2024-06-20

ژمارەی ئەو حاجیانەی کە بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 922 کەس، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە حاجییەکانیش بێسەروشوێنن و بنەماڵەکانیان نیگەرانن.
دیپلۆماتێکی عەرەب لە وڵاتی سوعودییە ڕایگەیاند: 1400 حاجی خەڵکی میسر بێسەروشوێنن و لەو ژمارەیە 600 کەسیان گیانی لە دەستداوە و پێش بینی دەکرێت ژمارەی حاجییە میسرییەکان کە گیانیان لە دەستداوە زۆر زیاتر بێت.
وتیشی: بەشی زۆری ئەو حاجیانەی لە حەجی ئەمساڵدا گیانیان لە دەستداوە، بە ڤیزەی حەج سەردانی سعودیەیان نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لە میسر، ژمارەیەکی زۆر حاجی لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵ گیانیان لە دەستداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئەمساڵدا 16 حاجی لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە، هەروەها 11 حاجی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لە دەستداوە، 68 حاجی خەڵکی هێندستان، 20 حاجی خەڵکی ئەردەن، هەروەها ژمارەیەک حاجی لە وڵاتانی ئەندۆنسیا، توونس، گیانیان لەدەستداوە.
ساڵی رابردووش 200 حاجی لە مەراسیمی حەجدا گیانیان لە دەستدا کە زۆربەیان خەڵکی ئەندەنوسیا بوون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP