هەموو ئەو شتانەی کە دەتەوێت بیزانیت
دەربارەی کۆپا ئەمریکا ٢٠٢٤
ئاکۆ بیبانى
هاندەرانی تۆپی پێ لە جیهاندا بەگشتی
و ئەمریکای لاتین بەتایبەتی چاوەڕوانى دەستپێکردنی پێشبڕکێکانی چل و هەشتەمین پاڵەوانێتی
کۆپا ئەمریکا دەکەن کە سبەى هەینى
دەسپێدەکات کە یەکێکە لە کۆنترین پاڵەوانێتیەکانى تۆپى پێی جیهان .
هەرچەندە پاڵەوانێتییەکە لە ژێر ئاڵای
یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (CONMEBOL) بەڕێوەدەچێت، بەڵام چاپی ئێستا لە ئەمریکای باکوور، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا، ئەنجام دەدرێت .
ئەمریکا بۆ جاری دووەم میوانداری پاڵەوانێتییەکە
دەکات، دوای ئەوەی پێشتر لە ساڵی ٢٠١٦دا میوانداری خولی سەدەی کردبوو، کە هەڵبژاردەی
شیلی لەسەر حیسابی ئەرژەنتین بووە پاڵەوان .
دواین پاڵەوانێتى کوبا ئەمریکاش لە
ساڵى 2021 بەرێوەچوو کە تیایدا مێسى و هاوڕێکانى بوونە پاڵەوان .
بڕیار بوو کۆپا ئەمریکا بەپێی سیاسەتی
خولانەوەی نێوان دە وڵاتی ئەندامی کۆنمێبۆڵ لە ئیکوادۆر بەڕێوەبچێت، بەڵام ئیکوادۆر
ڕەتیکردەوە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ میوانداری پاڵەوانێتییەکە بکات، بۆیە پیرۆ و ئەمریکا
ئارەزووی ڕێکخستنی کۆپا ئەمریکایان نیشاندا بۆ چاپی 2024.
16 تیپ بەشداری پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا
دەکەن، هەر دە تیپی ئەمریکای باشوور بەشداری دەکەن، ئەوانیش ئەرجەنتین پاڵەوانی دواین
پاڵەوانێتى ، بەرازیل، ئۆرۆگوای، پاراگوای، شیلی، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، ڤەنزوێلا، پیرۆ،
کۆڵۆمبیا.
هەروەها ئەو تیپانەی کیشوەری ئەمریکای
باکوور ڕکابەری دەکەن کە بەهۆی ئەنجامەکانیان لە خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف بۆ وەرزی
٢٠٢٣/٢٠٢٤ کورسییەکانیان تەرخانکردووە، ئەوانیش مەکسیک، کەنەدا، پەنەما، جامایکا و
کۆستاریکا.
هه رچه نده هه ڵبژارده ی ئه مریکا ڕێکخه
ڕی پاڵه وانێتییه که یه ، به ڵام هه ڵبژارده ی ئه مریکا ڕاسته وخۆ به شداری له کۆپا ئه
مریکا نه کرد، به ڵکو کورسی خۆی له پاڵه وانێتییه که مسۆگه رکرد دوای ئه وه ی له قۆناغی
چاره کی کۆتایی خولی نه ته وه کانی کۆنکاکاف به ئه نجامی 4-2 له ترینیداد و تۆباگۆی
برده وه .
خولی ئێستای جامی ئەمریکا لە 14 یاریگا
بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کەنەدا لە یاریگای مێرسیدس بێنز لە ئەتلانتا
پایتەختی جۆرجیا بەیەک دەگەن ، کە 71 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
هەردوو هەڵبژاردەى ئەرژەنتین و
ئۆراگوای زۆرترین جار بونەتە پاڵەوان کاتێک هەر یەکەو 15 جار نازناوەکەى
دەستەبەرکردوە ، بەرازیلیش لە پلەى سێیەم دێت بە 9 نازناو .
کۆى گشتى خەڵاتە داراییەکانى
پاڵەوانێتى کوپا ئەمریکا 72 ملیۆن دۆلارى ئەمرریکى ، هەر تیپێکى بەشداربوو دوو
ملیۆن پاداشت وەردەگرێت ، پاڵەوانى پاڵەوانێـیەکەش 16 ملیۆن دۆلار دەچێتە خەزێنەکەى ئەمە لەکاتێکدا خاوەن پلەى دووەم
دەبێتە خاوەنى 7 ملیۆن ، پلەى سێیەم 5 ملیۆن و پلەى چوارەم 4 ملیۆن دۆلار
وەردەگرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP