رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدەدات کە قەیرانێكی
دیكەی مرۆیی ڕووبەڕووی ئاوارەكانی كەرتی غەززە دەبێتەوە.
ریـچـارد پیپـەرکۆرن نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی
لەكەرتی غەززە رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی
حەماس ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی غەززە ئاوارەبوون و ئێستاش كە پلەكانی گەرما لەو كەرتە
زیاتر بەرزبووەتەوە هاوڵاتییانی رووبەڕوی بارودۆخی تەندروستی سەختتر كردووەتەوە.
وتیشی: نەبوونی ئاوی پاكی خواردنەوەو تێكچوون و، خراپبـوونی
خۆراكەكان بەهۆی پلەی گەرمای بەرزەوە، هەروەها بڵاوبوونەوەی زیاتری مێشولەو مێرووە
زیانبەخشەكان یەكێكی دیكەن لەو مەترسییانەی، رووبەڕووی ئاوارەكانی كەرتی غەززە دەبێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەنەخۆشخانەكانی کەرتی
غەززەدا زیاتر لە (10) هەزار نەخۆش كە بەهۆی نەخۆشییەكانی پەیوەست بەشەڕەوە دەناڵێنن
و پێویستیان بەچارەسەر هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بەهۆی بەرزبونەوەی
پلەكانی گەرما و نەبونی ئاوی پاكی خواردنەوە، توشبون بە سكچون بۆ (25) هێندە بەرزبووەتەوە،
لەگەڵ بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکانی کۆلێرا و ئاوسانی جگەر لەجۆری (A).
لەرۆژی (7ـی ئۆكتۆبەر)ـی ساڵی رابردووەوە، جەنگ لەنێوان
بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لەكەرتی غەززە هەڵگیرساوە، بەهۆیەوە تا ئێستا
(37) هەزار و (500) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ برینداربوونی (85) هەزار و
(653) كەسی دیكە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP