گفتوگۆکانی پەیوەندیکردنی ئۆکرانیا بە یەکێتی ئەوروپا دەستپێدەکات

جیهان
20:59 - 2024-06-21

سەرۆکایەتی بەلجیکا لەئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، دانوستانەکانی پەیوەندیکردنی ئۆکرانیاو مۆلدۆڤا بەیەکێتی ئەوروپا لەرۆژی سێشەممە دەستپێدەکات.
وەزیرانی دارایی یەکێتی ئەوروپا کە لە لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوە بەشێوەیەکی رەسمی چوارچێوەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیاو مۆلدۆڤا پەسەندکرد کە پێشتر لەنێوان باڵیۆزەکانی ئەو وڵاتانەوە رێککەوتنێکی لاوەکی لەبارەیەوە کرابو.
لەرۆژی هەینی هەفتەی رابردوو سەرۆکایەتی بەلجیکا لەئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد، باڵیۆزانی 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتون لەسەر بنەمایەک بۆ دەستپێکردنی دانوستان و گفتوگۆکان بۆ پەیوەندیکردنی ئۆکرانیاو مۆڵدۆڤا بەئەنجومەنەکەو لە 25ی مانگی  حوزەیران کۆبوونەوەکان دەستپێدەکات.
هەریەکە لەئۆکرانیاو مۆڵدۆڤا لەمانگی (شوباتی ساڵی 2022 کە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ داواکارییان بۆ پەیوەندیکردن بەیەکێتی ئەوروپا پێشکەشکرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP