بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی ڕاهێنان بە ١٢٠ هەزار كارمەند دەكرێت

عێراق
21:05 - 2024-06-21

وەزارەتی پلاندانانی عێراق وەك ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق بەچەند قۆناغێك ڕاهێنان بە ١٢٠ هەزار كارمەند دەكات.
عەبدول زەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەبارەی ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت و ڕایگەیاند، لەماوەی هەفتەی داهاتووەوە ڕاهێنان بۆ كارمەندەكانیان دەستپێدەكات، كەژمارەیان ١٢٠ كارمەند دەبێت و ڕاهێنانەكە بەچەند قۆناغێك ئەنجام دەدرێت.
دەشڵێت: قۆناغی یەكەم ٤٠ هەزار كارمەند ڕاهێنان دەكەن و ئەوانی تریش لەقۆناغی دیكەدا ڕاهێنان دەكەن تا دەگاتە ١٢٠ هەزار كەس و هەموویان ڕاهێنانیان پێدەكرێت، بۆ ئەوەی ئامادەبن و بەسەر پارێزگاكاندا دابەش بكرێن .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كارمەندانە لەلایەن  ژمێریارەكان و مامۆستای تایبەتەوە ڕاهێنانەكانیان پێدەکرێت و فێری ئامارو سیستەم و زانیارییەكانی وەزارەتی پلاندانانیان دەكەن.
جێی ئاماژەیە، سەرژمێری ئەزموونی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ٣١ی ئایاری ئەمساڵ دەستیپێكردو ڕۆژی ١٣ ئەم مانگە كۆتاییهات، وابڕیارە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵیش سەرژمێری گشتی ئەنجام بدرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP