وه‌زارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رپرسانی ئیسرائیلی
ئاگاداردەکاتەوە دووربكه‌وێته‌وه له‌په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری شه‌ڕی غه‌ززه بەگواستنەوەی
شەڕەکە بۆ لوبنان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن له‌گه‌ڵ تزاچی هانێـگبی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل
و ڕۆن دێرمر وه‌زیری كاروباری ستراتیژی ئیسرائیل كۆبووەته‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
بلینكن جه‌ختی له‌پێویستیی هه‌نگاوی زیاتر بۆ زیادكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ غه‌ززه و
پلاندانان بۆ حكومڕانی و ئاسایش و بنیاتنانه‌وه‌ی دوای ململانێ" كرده‌وه.
له‌میانی دیداره‌كه‌دا، بلینكن جه‌ختی له "گرنگی
دوركه‌وتنه‌وه له‌په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر له‌لوبنان و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی"
كرده‌وه.
په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل له‌كاتێكدایه،
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا سكرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هۆشداریدا
كه "به‌بێ كۆنتڕۆڵ و ڕێسا‌و بێـسنوور هێزه‌كانیان شه‌ڕده‌كه‌ن له‌ئه‌گه‌ری ڕوودانی
شه‌ڕێكی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
نه‌سروڵڵا له‌وتارێكدا كه له‌میانی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی
سه‌ركرده‌یه‌كی دیار له‌ڕیزه‌كانی حزبوڵا پێشكه‌شیكرد، كه‌هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی
بۆردومانی ئیسرائیله‌وه كوژرا، ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ
شه‌ڕێكی گه‌وره پشتڕاستكرده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP