یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چاڤی سیمۆنسی کردۆتە ئامانج

وەرزش
15:15 - 2024-06-22

لە نوێترین دەنگو باسدا یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوای بەرێکردنی وەرزێکی بێ دەسکەوت, بە سەر پەرەشتی کۆمپانی راهێنەری نوێیی یانەکە دەیەوێت گۆڕانکاری مەزن ئەنجام بدات و چەند ئەستێرەیەک پەلکیشی یانەکەی بکات, رۆژنامەکانی ئەڵمانیا باس لەوەش دەکەین ئیدارەی یانەکە بەوردی چاودێری تواناکانی چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەکەن, ئەمەش دوای ئەوەی ئەستێرەکە وەرزی رابردوو بە شێوازی خواستن یاری بۆ یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەکرد و ئاستێکی بەرز و سەرەنج راککێشی لەگەڵ یانەکەدا پیشکەش دەکرد, ئەمەش وای لە ئیدارەی یانە باڤاریەکە کردوە سەرەنجی زیاتر بخاتە سەر ئەستێرەکەو وەزری نوێ بیگوازێتەوە نێو ریزەکانی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP