وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه‌: ئاماری کوژراوان بڵاودەکاتەوە

جیهان
22:21 - 2024-06-23

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 سەعاتی ڕابردودا 47 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و كۆی ژماره‌ی كوژراوانیش له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ بۆ زیاتر لە  37 هه‌زار كه‌س بەرز بۆتەوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ی 24 سەعاتی ڕابردودا  ئیسرائیل سێ كۆمه‌ڵكوژییان له‌ دژی خێزانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامداوه‌، به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌شه‌وه‌ 47 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 121 كه‌سی دیكه‌شی برینداربون. 

ئاماژەی بەوەشکردووە‌: ژماره‌ی هێرشەکانی  ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ له‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ زیادیان كردوه‌، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هێرشانەوە ‌ 37 هه‌زار و 598 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوهو  86 هه‌زار و 32 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو: ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانییه‌كان هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردو له‌سه‌ر ڕێگاكاندان، به‌و پێیه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل ڕێگری ده‌كه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و به‌رگری شارستانی بۆئه‌وه‌ی بچن به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP