بە بڕیاری سەرۆک کۆمار 12 هەزار دەستگیركراو ئازاد دەکرێن

عێراق
15:24 - 2024-06-25

لەسەر بڕیاری د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عیراق زیاتر لە 12 هەزار دەستگیركراو ئازاد دەكرێن كەماوەی سزاكانیان "تەواوبووە یان هەڵوەشاوەتەوە".
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە: د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق، بەمەبەستی دڵنیابوون لەجێبەجێكردنی پێوەرەكانی مافی مرۆڤ لەناوەندەكانی گرتن و بەئامانجی خێرا تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ ڕاگیراوان و جێبەجێكردنی پێوەرەكانی دادپەروەری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تۆمەتباران، لیژنەیەكی پێكهێنا كەنوێنەرانی سەرۆكایەتی كۆمارو وەزارەتەكانی ناوخۆو دادو ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژكارێتی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆگرتبوو".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: لەئەنجامی كارەكانی لیژنەكە، بریاردرا لەسەر ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستگیركراو و ڕاگیراو كەماوەی سزاكانیان تەواوبووە یان لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە، هەڵوەشاوەتەوە".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP