عەبادی هۆشداری دەدات لە روودانی كودەتای سەربازی

عێراق
21:07 - 2024-06-25

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق رایگەیاند: ئەگەرەكانی ئەنجامدانی كودەتای سەربازی لە عێراق كراوەیە و لەلایەن ژمارەیەكی زۆری خەڵكیشەوە پێشوازی لێدەكرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی و دژیەكی نێوان گروپە چەکدارەكان سەركەوتنی كودەتا لەم بارودۆخەی عێراقدا قورسە و سەركەوتو نابێت.

دەشڵێت: لەحاڵەتێكی لەو شێوەیەدا ئەگەر خەڵكی لەدژی پرۆسەی سیاسی بوەستنەوە، ئەوە كودەتاكە سەركەوتن بەدەست دەهێنێت و زۆربەی هاوڵاتیانیش پێشوازی لێدەكەن، بەتایبەتی ئەگەر سەركردەی لایەنە سیاسیەكان پەلكێشی زیندانەكان بكرێن.

هاوكات، هۆشداریدایە سەركردەكان تاوەکو نەهێڵن دۆخەكە بگاتە ئەو ئاستەو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هاوڵاتیان بەشێوەیەك ئاڵۆز نەكەن كە خەڵكی پێشوازی لەهەر كودەتایەکی سەربازی بكات.

پێشی وایە هیچ كودەتایەكی سەربازی لەعێراق سەركەوتوو نابێت چونكە گروپی دیكە هەیە و لەدژیان دەوەستنەوە، بەڵام ئەگەر كودەتاكە لەلایەن كەسایەتییەكی سەربازییەوە بێت و بەشیكی زۆری هاوڵاتیانیش پشتیوانی بكەن، ئەوە رەنگە سەربگرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP