یەکەمین لێدوانی رەسمی عیراق دەربارەى هاتنی حه‌ماس بۆ به‌غداد

عێراق
09:55 - 2024-06-26

حکومەتی عیراق ڕەتیکردەوە هیچ داوایەکی لە بزوتنەوەی حەماسەوە بۆ گواستنەوەی سەرکردەکانی بۆ عێراق پێگەیشتبێت، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین جار ڕاپۆرت و زانیاری لەسەر ئامادەیی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆ گواستنەوە لە قەتەرەوە و نیشتەجێبون لە عێراق بڵاوکرایەوە.
ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی رەسمی عێراقه‌، بە وتەی فادی ئەلشەمەری، ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هیچ پلانێك بۆ كردنه‌وه‌ی بارەگایەکی رەسمی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس نییه‌ و تا ئێستاش داواکاری گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماسیان پێنەگەیشتوە.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له‌ زاری سەرچاوەیەکی دیکەی نزیک لە حکومەتی عێراقەوە ڕایگەیاندوە، گواستنەوەی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حه‌ماس (خالید مه‌شعه‌ل و ئیسماعیل هەنییە) بۆ بەغدا زۆر بەدوور دەزانرێت.
ئه‌و سەرچاوەیە جەختیشی لەوە کردووەتەوە حەماس داوای لە حکومەتی عێراق نەکردوە نوسینگەیەک بکاتەوە یان نوسینگه‌كه‌ی بگوازێتەوە بۆ به‌غدا، بۆیه‌ باسكردن له‌م بابه‌ته‌ بێ بنه‌مایه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP