دانیێلى
دى رۆسی گەڕایەوە ئیتاڵیا و بۆندى لەگەڵ یانەى رۆما واژۆکرد و تا ساڵى 2027
راهێنەرى گورگەکانى پایتەخت دەبێت، ئیدارەى یانەى رۆما بۆندێکیان خستە بەردەم دى
رۆسی تەمەن 40 ساڵان، تا بۆ ماوەى 3 ساڵ، ئەرکى مەشق دانەوەى یانەکە لە ئەستۆ
بگرێت، لە ساڵەکانى 2001 تا 2019 دى رۆسی یاریزانى یانەکەى پایتەختى ئیتاڵیا بوە و
459 یاریی لەگەڵ گورگەکان ئەنجامداوە و توانیوێتى 43 گۆڵ تۆمار بکات.
ئامانجى
یانە ئیتاڵیەکە گەڕانەوەیانە بۆ چامپیۆنس لیگ و بەدەستهێانى نازناوى جامە دوو
گوێییەکەیە، هەروەها بڕى بۆندەکەش 10 ملیۆن یۆرۆیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP