عێراق كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی حه‌ماس له‌ به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه‌

عێراق
21:25 - 2024-06-26



راوێژكاری سیاسی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی، ره‌تیكرده‌وه‌، بارەگای سەركردایەتیی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆ بەغدای پایتەخت گوازرابێته‌وه‌، وه‌ك لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكان باس دەكرێت.

فادی شەممەری، راوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی شەرق ئه‌لئەوسەت رایگه‌یاندووه‌:"كردنەوەی هیچ بارەگایەكی فەرمی حەماس لە بەغدا بوونی نییە، وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت و هیچ داواكارییەكیشیان لەبارەی گواستنەوەی سەركردەكانی بزوتنەوەی حەماس یان كردنەوەی نوسینگەكه‌یان لە عێراق  پێنه‌گه‌یشتووه‌"

شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت لە زاری سەرچاوەیەكی دیكه‌ی نزیك لە حكومەتی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌:"گواستنەوەی سەركردەكانی حەماس(خالید میشعەل و ئیسماعیل هەنیە) بۆ بەغدا زۆر دوورە لە راستییەوە".

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" حەماس داوای لە حكومەتی عێراق نەكردووە نوسینگە بكاتەوە یان بارەگاكانی بۆ بەغدا بگوازێتەوە، هەموو ئەو ده‌نگۆیانه‌ش كه‌ لەوبارەیەوە دەكرێن لە راستییەوە دوورن" 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP