ئەمەریکا نزیکەی حەوت ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی ئیسرائیلی کردوە

جیهان
10:53 - 2024-06-27

لەسەرتای دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەمماس تا ئێستا ئەمەریکا بەبەهای نزیکەی حەوت ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئیسرائیلی کردوە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردوەتەوە؛ ئەمەریکا لە سەرەتای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەرەوە هاوکاریی سەربازیی پێشکەشی ئیسرائیل کردوە کە بەهاکەی دەکاتە 6.5 ملیار دۆلار.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە یواف گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەیەوێت لە ئێستادا لە نێوەندی گفتوگۆکان لەبارەی گەیاندنی هاوکاریی سەربازیی و چڕکردنەوەی هێرشەکان لە کەرتی غەززە؛ پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن ئاسایی بکاتەوە.
واشنتۆن پۆست ئەوەشی ئاشکراکردوە کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ جۆ بایدن بەشێوەیەکی نارەسمی لیژنەکانی کۆنگرێسی ئاگادارکردوەتەوە کە پلانی هەیە رێککەوتنی نوێی ناردنی چەک بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار بۆ ئیسرائیل پەسەند بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP