ئه‌ڵمانیا داوا له‌ هاوڵاتیه‌كانی ده‌كات ‌لوبنان به‌جێبهێڵن

جیهان
10:55 - 2024-06-27


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دەکات، به‌زوترینكات لوبنان به‌جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش به‌ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕێنماییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ گه‌شتكردن بۆ لوبنان نوێكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، "داوا له‌ هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین به‌په‌له‌ لوبنان به‌جێبهێڵن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "گرژییه‌ تونده‌كانی ئێستا له‌ ناوچه‌ی سنوری له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ده‌توانێت له‌ هه‌ر ساتێكدا شایه‌تحاڵی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر بێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "مه‌ترسی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانیش له‌ لوبنان زیاد ده‌كات و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌كرێت ڕۆژئاواییه‌كان یان هۆتێله‌ گه‌وره‌كان بكرێنه‌ ئامانج".
ئه‌نابینا بایربۆك،  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێشتر هۆشداریدا له‌وه‌ی هه‌ر "حیسابكردنێكی هه‌ڵه‌" ده‌توانێت شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری له‌ نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا هه‌ڵگیرسێنێت و داوای "ئه‌وپه‌ڕی ئاسته‌كانی دان به‌خۆداخۆگرتن"ی كرد له‌ ژێر ڕۆشنایی ئاستی به‌رزی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP