شکست بە هەوڵێکی کودەتا لە پۆلیڤیا دەهێنرێت

جیهان
11:02 - 2024-06-27

لە وڵاتی پۆلیڤیا هەوڵێکی کودەتا شکستیپێهێنرا کە لەلایەن ژمارەیەک فەرماندەی سەربازییەوە ئەنجامدرابوو.
رووداوەکە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستیپێکرد کە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەو هەوڵی دەستبەسەرداگرتنیان دا.
دوای چەند سەعاتێک لە هەوڵی کودەتاکەو گەمارۆدانی کۆشکی سەرۆکایەتی لە لاپازی پایتەخت، توانرا فەرماندەی سوپای وڵاتەکە خوان خۆسییە زونیجا کە سەرۆکایەتی هەوڵی کودەتاکەی دەکرد دەستگیربکرێت.
دوای کۆتاییهاتنی هەوڵی کودەتاکەشـ  لویس ئارسیـ  سەرۆکی پۆلیڤیا رایگەیاند، ئێمە بە دەنگی خەڵك هاتووینەتە کۆشکی سەرۆکایەتی هەر بە دەنگی ئەوانیش چۆلیدەکەین


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP