ئێران له‌ نۆ پارێزگای عێراق 14 ناوەندی هەڵبژاردن دەکاتەوە

عێراق
11:04 - 2024-06-27

باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دانانی 14 ناوه‌ندی ده‌نگدان له‌ نۆ پارێزگا بۆ به‌شداریكردنی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران كه‌ بڕیارە سبەینێی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، گه‌لی ئێرانی نیشته‌جێی عێراق و سه‌ردانكه‌رانی مه‌زارگه‌ ئاینیه‌كان له‌ڕێگه‌ی 24 سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌توانن به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م 24 سندوقه‌ له‌ 14 ناوه‌ندی ده‌نگدان و له‌ نۆ پارێزگا داده‌نرێن كه‌ به‌سه‌ر شاره‌كانی (به‌غدا، هه‌ولێر، سلێمانی، به‌سره‌، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، زیقار، میسان، سه‌ڵاحه‌دین) دابه‌شكراون.
بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران سبەینێ 28ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت و شه‌ش كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP