ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی پارت و کاندیدەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم کۆتاییدێت

عێراق
11:12 - 2024-06-27

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و پارت و کاندیدانی  سەربەخۆ و پێكهاتەكان كە خواستیان هەیە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی تۆمارکردنەکەی لە 24ـی حوزەیرانەوە بۆ 27ـی حوزەیران درێژکردەوە.
بەپێی ئامارەكانی كۆمیسیۆن، تاوەکو ئێستا 12 حیزب و دوو هاوپەیمانی ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، هاوكات 77 کاندید بەشێوەی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە و ژمارەکەش بەردەوام لەزیادبووندایە.
ئەمەش لەکاتێکدا دێت، رۆژی چوارشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP