تیروپشکی قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦
راکێشرا و هەڵبژاردەى عیراق لە گروپى دووەم یارى دەکات و 5 هەڵبژاردەی
عەرەبی لە یەک کۆمەڵەدا جێگیرکران.
لە کوالا لامپوری پایتەختی مالیزیا، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا تیروپشکی
بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئەنجامدا .
کۆمەڵەی دووەم 5 هەڵبژاردەى عەرەبی لەخۆدەگرێت کە بریتین لە عێراق،
ئوردن، عومان، فەلەستین، کوێت و ڕکابەری کۆریای باشوور دەکەن لە پێناو گەیشتن بە
یارییەکانى جامى جیهانى .
هەڵبژاردەی قەتەریش کە پاڵەوانی ئاسیایە، لە کۆمەڵەی یەکەمدا
هات، هاوشانی ئێران و ئیمارات.
18 هەڵبژاردە سەرکەوتوون بۆ قۆناغی کۆتایی و دابەشکراوون بەسەر 3 گروپدا، هەر کۆمەڵەیەک 6
هەڵبژاردە لە خۆدەگرێت.
قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکان لە نێوان ئەیلوولی ٢٠٢٤ تا حوزەیرانی
٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت، کیشوەری ئاسیا خاوەنی ٨ کورسی ڕاستەوخۆی مۆندیالە کە بڕیارە لە
ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت، ئەمە جگە لە کورسییەکی پلەی ئۆف.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP