لە 265 رۆژی جەنگدا زیاتر لە 124 هەزار فەڵەستینی كوژراون و بریندار بوون

جیهان
21:22 - 2024-06-27

بەپێی ئاماری تەندروستی كەرتی غەززە ژمارەی كوژراوان و بریندارانی هێرشەكانی ئیسرائیل لە 265 رۆژی جەنگدا گەیشتووەتە زیاتر لە 124 هەزار كەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەغەززە رایگەیاند: لە 24 سەعاتی رابردوودا ئیسرائیل 3 كۆمەڵكوژی دژی خێزانەكانی غەززە ئەنجامداوە و 47 كوژراو و 52 بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەكان.
راشیگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە لە7ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە تاوەكو ئێستا 37 هەزار و 765 كەس كوژراون هەروەها، 86 هەزار و 429 كەسی تریش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەغەززە ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەیەك لەوانەی لەهێرشەكاندا كوژراون تائێستا لەژێر داروپەردوو و یاخود سەر رێگاوبانەكاندان ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و تیمەكانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP