بۆ یه‌کەمین جار عیراق بەنزینى سوپەر بەرهەم دەهێنێت

عێراق
10:21 - 2024-06-29

بۆ یه‌کەمین جار عیراق بڕى سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی سوپەری بە ئۆکتانی 98٪ بەرهەم دەهێنێات.

لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەى بۆئەوەشکردوە: لە پێناو زیادکردنی وزەی پاڵاوتنی پاڵاوگە نێشتمانییەکان بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی سوتەمەنی و راگرتنی هاوردە، لە پاڵاوگەکانی باکوری عێراق سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین سوپەر بە ئۆکتانی 98٪ بەرهەمهێنرا.

لە راگەیەنراوی وەزارەتی نەوت ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەنگاوەش لە دوای سەرکەوتنی هەوڵی نیشتمانی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکور لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یەکەکانی بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزین دێت.

ئەوەشخراوەتەڕو، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی شوبات پاڵاوگەی باکوری بە توانای پاڵاوتنی 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە کردەوە لە دوای ئەوەی لە رێگەی هەوڵی نیشتمانییەوە نۆژەنکرایەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP