له‌ هەڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران پزیشكیان و جه‌لیلی ده‌چنه‌ گه‌ڕی دووه‌م

جیهان
11:59 - 2024-06-29


به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌كاندیده‌كان نه‌یانتوانیوه‌ زیاتر له‌ 50%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران ده‌چێته‌ گه‌ڕی دووه‌م و له‌ گه‌ڕی دووه‌مش هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود پزیشكیان و سەعید جەلیلی كه‌ خاوه‌نی زۆرترینی ده‌نگه‌كانن كێبڕكێ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی حوزه‌یران 2024 موحسین ئیسلامی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران رایگه‌یاند:" هیچ كام له‌ كاندیده‌كان له‌ قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران نه‌یانتوانیوه‌ زیاتر له‌ 50%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌چێته‌ قۆناغی دووه‌م، كه‌ رۆژی هه‌ینی  5ی ته‌موز بەڕێوەدەچێت.
 
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌:" بە پشتبەستن بە ئاماره‌كان، هه‌ردوو کاندیدی یەکەم و دووەم، ( مه‌سعود پزیشكیان و سەعید جەلیلی) ده‌چنه‌ قۆناغی دوه‌م و كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
 
بەپێی مادەی 177ی دەستوری ئێران، کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەبێت زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان بەدەستبهێنێت، واتا 50+1ی دەنگەکان، ئەگەر نا پڕۆسەکە دەچێتە گەڕی دووەمەوە.
به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا، مەسعود پزیشکیان10 ملیۆن و 415 هه‌زار و 991 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ له‌ 42%ی ده‌نگه‌كان، هه‌روه‌ها سەعید جەلیلی 9 ملیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگی به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ له‌ 39%ی ده‌نگه‌كان.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP