هەڵبژاردنی پێشوەختە لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت

جیهان
12:21 - 2024-06-30

لەسەر بڕیاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی فەرەنسا بە بەشداریی 50 ملیۆن دەنگدەر دەستیپێکردو بەپێی ئەنجامی راپرسییەکان چاوەڕواندەکرێت پارتی راستڕەوی فەرەنسی زۆرترینی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
پەرلەمانی فەرەنسی لە 577 کورسی پێکهاتووەو  پێویستە لایەنی براوە 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بە پێچەوانەوە هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە خولی دووەمەوە.
بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێکی بەشداریی هەڵبژاردنەکان لە خولی یەکەمدا ناتوانێت دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا دەکەونە خولی دووەمەوە و 7 ی تەمموز ئەنجامدەدرێت.
بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی فەرەنسا لەسەر بڕیاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکە بەڕێوەچوو، ئەمەش پاش ئەوەی پارتی راستڕەوی فەرەنسا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP