پرسی بەشداریکردنی لایەنە سیاسییە براوەکان لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک یەکلاییدەکرێتەوە

عێراق
15:03 - 2024-06-30


وەزیری دادی عیراق رایدەگەیەنێت: لەدوای یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پرسی بەشداریکردنی لایەنە سیاسییە براوەکان لە حکومەتی خۆجێی یەکلاییدەکرێتەوە"
خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق رایگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاردرا لەدوای 15 رۆژ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت.
هاوکات وەزیری دادی عیراق ئەوەشی ئاشکراکرد، ماوەی چەند رۆژێکە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و لایەنە سیاسییەکانی عیراق لە هەوڵدان بۆ ئەوەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بەڕێوەبچێت.
وتیشی" لەدوای ئەوە پرسی بەشداریکردنی لایەنەکان لە حکومەتی خۆجێیی یەکلاییدەکرێتەوە".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP