کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ماوەی تۆمارکردنی بایۆمەتری درێژکردەوە

عێراق
15:07 - 2024-06-30

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاریدا جارێکی دیکە دەرگای دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوق بکاتەوە و تۆمارکردنی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی پێشتر کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەکانیان هەبووە دەستپێبکاتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی لە رابردوودا دەرفەتی ئەوەیان بۆ نەڕەخساوە فۆڕمی دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پڕبکەنەوە جارێکی دیکە دەرفەتیان بۆ رەخساوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن لە 4 ی تەمموزەوە تا 23 ی تەمموز فۆڕمی تایبەت پڕبکەنەوە.
ئاشکراشیکرد، ئەو کەسانەی لە رابردوودا کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە تا 10 ی تەمموز سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ تۆمارکردنەوەی پەنجەمۆرەکانیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP