حکومەتی فەڵەستین رەتیدەکاتەوە کەرتی غەززە رادەستی هێزێکی نێودەوڵەتی بکات

جیهان
11:10 - 2024-07-01

حکومەتی فەڵەستین ڕادەستکردنی کەرتی غەززە بەهێزێکی نێودەوڵەتی رەتدەکاتەوەو دەڵێت، تەنیا گەلی فەڵەستین بڕیاردەدات کێ فەرمانڕەوایی بکات و کاروبارەکانی بەڕێوەببات.
نەبیل ئەبو ڕدەینە وتەبێژی حکومەتی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین لەوەڵامی بانگەوازێکی ئێزگەی ئیسرائیل بۆ رادەستکردنی کەرتی غەززە بەهێزێکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، سیاسەتی بونیاتنانانی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و کۆچی زۆرەملێ، کەدەسەڵاتی ئیسرائیل لەکەرتی غەززە جێبەجێی دەکات هیچ شەرعییەتێکی نییە، حکومەتی ئیسرائیل و سەرۆکەکەی ناتوانن بڕیار لەچارەنووسی گەلی فەڵەستین بدەن و لەڕێگەی هێنانی هێزی نێودەوڵەتی بەردەوامی بەداگیرکاریی بدەن.
وتیشی، قبووڵیــناکەن، هیچ هێزێکی بیانی لەسەر خاکەکەیان چ لەکەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززە هەبێت، رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین نوێنەری شەرعیی گەلی فەڵەستینە.
ئەوەش لەکاتێکدایە یواف گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە، لەدووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، گفتوگۆ لەبارەی پلانێکی تایبەت بەکەرتی غەززە کراوە.
ئاشکراشیکردووە پێویستە غەززە لەلایەن گروپێک لەفەڵەستینییەکان و هاوبەشە هەرێمییەکان و ئەمریکاوە بەڕێوەببرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP