وەفدی هەرێم لە بەغداد پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و دەروازە سنوورییەکان تاوتوێ دەکات

عێراق
11:17 - 2024-07-01

وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێکردنی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبواری گومرگ و دەروازە سنوورییەكان و مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەبەغدایە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەفدی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و وەفدی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغدا.
ئامانج لەسەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبواری گومرگ و دەروازە سنوورییەكان، پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش یەکێک لەئامانجی سەردانی وەفدەکەیە.
پێش ئەم سەردانە حکومەتی عێراق جگە لەموچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان، موچەی وەزارەتە مەدەنییەکانی ڕەوانە کردووەو بەگوێرەی زانیارییەکانیش هۆکاری راگرتنی ناردنی مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حکومەتی عیراق لەلیستەکانی حکومەتی هەرێم ڕازیـــنییە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP