عیراق سەرکەوتنی گەشتەکانی حەجی ئەمساڵی راگەیاند

عێراق
11:38 - 2024-07-01

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی کۆتاییهێنان بەئەرکی گواستنەوەی حاجیانی لەسعودیەوە بۆ عێراق راگەیاند.
لەراگەیەندراوێکدا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی بڵاویکردەوە، هێڵەکەمان کۆتایی بەئەرکەکانی خۆی لەگواستنەوەی میوانانی ماڵی خودا لەسعودیەوە بۆ عێراق هێناو پلانەکەمان بۆ گواستنەوەی حاجییان سەرکەوتووبوو.
بەپێی ئامارێکی رەسمی حکومەت، ئەمساڵ 30 هەزار و 293 کەس لەعێراقەوە بەمەبەستی رێوڕەسمەکانی حەج بەرەو سعودیە بەڕێککەوتن و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە لەهەرێمى کوردستانەوە گەشتیانکرد چوار هەزار و 685 کەس بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP