گۆڕانکاری لە چاپی نوێی کارتی نیشتمانیدا دەکرێت

عێراق
11:47 - 2024-07-01

بۆ یەکەمجار لەعێراق کارگەیەک بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ کرایەوە.
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: کردنەوەی ئەو کارگەیە دەستکەوتێکی گەورەیە، کەمسۆگەری خێرایی تەواوکردن و چاپکردنی کارتی نیشتمانیی دەکات و هێما ئەمنییەکانیش ساختەکاری تێدا نــاکرێت.
وتیشى: ئەم کارگەیە کۆتایی بەقەیرانی دەرکردن یان دواخستنی کارتی نیشتمانی دەهێنێت و تا ئێستا زیاتر لە 39 ملیۆن کارتی نیشتمانی دەرکراوە، ئەو کارتەش بۆ ئەوانە دەردەهێنرێت کە کارتەکەیان بەسەردەچێت.
لەعێراق 328 فەرمانگەی پرۆژەی کارتی نیشتمانیی لەهەموو پارێزگاکان هەن.
کارتی نیشتمانیی کەجێگرەوەی سێ‌ بەڵگەنامە "ڕەگەزنامە، ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری"یە پاڵپشت بەیاسای کارتی نیشتمانیی ساڵی 2016 لەعێراق کاری پێدەکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP