دوای ئەوەی تۆنی کرووسی ئەڵمانی
و ئەستێرەی ھێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید بریاری وازھێنانی لەیاریکردن دا و ماڵئاوایی
لەھاندەرانی ریاڵ مەدرید کرد , لەئێستادا یانەی ھیلالی سعوودی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەڕێوبەری
کارەکانی تۆنی دەستپێکردووە سەبارەت بە پەشیمانکردنەوەی تۆنی کروسی ئەڵمانی و ئەندازیاری
ھێڵی ناوەند , ئامانجی ھیلال ئەوەی کرووس بۆ ماوەی وەرزێک بەرەو سعوودیە ڕاپێچ
بکات لەبەرامبەر بۆند و داھاتێکی خەیاڵیدا , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی
ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە , لەسەر داوای سەرۆکایەتی یانەی ھیلال
بەرپرسانی جەمسەرەکەی شاری جددە , دەستەیەکیان لەئەندامانی یانەکەیان رەوانەی میونشن
کردووە تاکوو بۆندی تۆنی کڕووس یەکلایی بکەنەوە , لەباسی بڕی بۆندەکە و درێژەی ھەواڵەکەدا, دەیلی مەیل ئەگەری گواستنەوەی کڕووسی بە 60 ملیۆن
یۆرۆ دیاریکردووە کە دەبێت لەماوەی ئەو ساڵەدا یانەی ھیلال ڕادەستی یاریزانەکەی
بکات ئەمە جگە لە داھاتی تایبەتی وێنە و
درێسی ئەستێرە ئەڵمانیەکە لەئەگەری جێبەجێبوونی بۆندەکەدا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP