وەزیری داد: زیندانیی دەتوانێت ژیانی زانکۆی لە ماوەی زیندانیکردندا تەواو بکات

عێراق
18:25 - 2024-07-01


وه‌زاره‌تی دادی عێراق، یاداشتانامه‌یه‌كی له‌ گه‌ڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی بۆ هاوکاریی زانستیی هاوبەش لە دامەزراوە چاکسازییەکاندا ئیمزاكردووه‌، به‌ ئامانجی چاكسازیی و گۆڕانكاریی له‌ مێژووی تاوانكاریی و تاوانبارو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، ناوه‌ندی خوێندن له‌ ته‌واوی زیندان و چاكسازییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

خالید شوانی وەزیری داد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووه‌، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردو خوێندنی باڵا ژمارەیەک ناوەندی خوێندن لە زیندانەکان کراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئەوەی زیندانییەکان بتوانن ژیانی خوێندنیان تەواو بکەن، لە هەوڵ و کارەکانیشیان بەردەوامن بۆ ئەوەی له‌ هەمو لقەکانی چاکسازی و زیندانەکان ناوەندی خوێندن بکرێتەوە.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" لە قۆناغەکانی رابردوودا به‌ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵادا ژمارەیەک ناوەندی خوێندنیان لە زیندانەکان کردوەتەوە.

خالید شوانی ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" بە ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن چەند هەنگاوێک لە پڕۆسەی فراوانکردنی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتەکانی داد، پەروەرده‌ و خوێندنی باڵا چوونەتە پێشەوە، لە رێگەی ئەو یاداشتنامەیە لە هەمو لقێکی چاکسازیی و زیندانەکان ناوەندی خوێندن دەکەنەوە."

روونشیكردووه‌ته‌وه‌:" لە رێگەی ئەو ناوەندانەوە زیندانییەکان مافی خوێندیان دەبێت و دەتوانن ژیانی زانکۆیان لە ماوەی زیندانیکردنیان تەواو بکەن، کاریشیان بۆ کردنەوەی ئەو ناوەندی خوێندنانە کردووە، چونکە بەشێكه‌ لە پڕۆسەی چاکسازیی هەرسێ وەزارەتەکە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP