عیراق و هەرێم سەبارەت بە خاڵە گومرگییەکان و دەروازە سنورییەکان کۆبوونەوە

عێراق
13:23 - 2024-07-02

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم ورده‌كاریی كۆبونه‌وه‌كانی دوێنێی به‌غدای ئاشكرا‌كرد ‌و ڕایگه‌یاند وەک وه‌فدی ھەرێم لەسەر دوو پرس لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ کۆبونەتەوە، یەکێک لەو بابەتانەی ئه‌وان جەختیان لەسەر کردوه‌ته‌وه‌ دانەنانی خاڵی گومرگییە لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێم‌ و عێراق، چونکە ئه‌وه‌ پێچەوانەی ھەموو ڕێککەوتنەکانی پێشوی نێوان ھەردوو حکومەتە".
وتیشی: تەوەری دوەمی کۆبونەوەی نێوانمان له‌گه‌ڵ بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنورییەکان بوو، لەمانگی 12ی ساڵی ڕابردوو کۆنوسێک ئامادەکراوەو کاری لەسەرنەکراوە، داوامانکرد کار بەو کۆنوسە بکرێت دیارە بۆچونی جیاوازی لەسەر ھەبوو، بڕیاردرا ھەریەک لای خۆیەوە پێیدا بچێتەوە".
ئاشكرایكرد: "ئەوەی عێراق خاڵی گومرگییە نەک دەروازە، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ داوامانکردوە دانانی ئەو خاڵە گومرگییە ھەڵپەسێرن ‌و ڕایبگرن، بەشێوەیەکی گشتی کۆبونەوەکە باش بوو، بەڵام ھەندێ بابەت زیاتر ھەڵدەگرێت‌و پێویستی بەکاتی زۆرتر ھەیە بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP