مێژوو شایەتى شکستى تورکیا دەبێت بەرامبەر بە نەمسا!

وەرزش
14:14 - 2024-07-02

مێژوو شایەتى شکستى تورکیا دەبێت بەرامبەر بە نەمسا!
ئاکۆ بیبانى
هەڵبژاردەکانى تورکیا و نەمسا جەنگى بەدەستهێنانى بلیتى یارییەکانى قۆناغى چارەکى کۆتایی پاڵەوانێتى یۆرۆى 2024 دەکەن کە ئەمشەو سەعات 10 بەکاتى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت .
 بەگەڕانەوەمان بۆ یارییەکانى قۆناغى گروپەکان ئەوا دەبینین ، هەڵبژاردەی نەمسا سەرکەوتوو بوو لە پێشەنگی گروپەکەی، کە هەڵبژاردە زەبەلاحەکانی لەخۆگرتبوو، ئەوانیش  بریتى بوون فەرەنسا و هۆڵەندا و پۆڵەندا،  نەمسا سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا و هۆڵەندا تۆمارکرد ، لەکاتێکدا لە یاریی سێیەمدا بە هەڵبژاردەی فەرەنسا دۆڕان.
لاى خۆشییەوە هەڵبژاردەی تورکیا بە شکستپێهێنانی هەڵبژاردەی جۆرجیا و شکستی بەرامبەر بە  هەڵبژاردەی پورتوگال بە سێ گۆڵى  بێ وەڵام و سەرکەوتن لە یاری سێیەم بەرامبەر چیک خۆى گەیاندە قۆناغى شانزە .
هەڵبژاردەى نەمسا یەکێکە لە هەڵبژاردە بەهێزەکان و تاکو ئێستا فۆکسى میدیایی لەسەر بووەو بەشێک بە ئەسپى ڕەش ناوزەندى دەکەن ، هەڵبژاردەى تورکیاش تیپێکى تۆکمەو بەهیزەو مۆنتیلاى ئیتاڵى سەرکردایەتى دەکات و  خاوەن ئاردا گولەر و یەڵمازە کە دەتوانن هاوکێشەى یارییەکان بگۆرن .
بەر لە یارییەکانى یۆرۆ و بەر لە سێ مانگ هەڵبژاردەکانى تورکیا و نەمسا یارییەکى دۆستانەیان ئەنجامداو نەمسا بە ئەنجامێکى گەورەو بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک بردنەوەى بەدەستهێنا .
ڕالف ڕانگنیک سەرکردایەتى هەلبژاردەى نەمسا دەکات و یەکیکە لە راهێنەرە تەکتیەکیەکان و توانیوێتى فەلسەفەى خۆى بەسەر رکابەرەکانى زاڵبکات و تیپێکى سەرنح راکێش دروست بکات لەکاتێکدا هیچ کەس چاوەڕوانى سەرکەوتنى نەمساى ناکرد لەو گروپە قورسە کەچى بەیەکەمى کۆمەڵەکەى گەیشتە قۆناغى شانزە تیپى .
مارسێل سابێتزەر درەوشاوەترین یاریزانى هەڵبژاردەى نەمسایە و تواناى ئەوى هەیە لە زۆربەى هێڵەکان وەک جەنگاوەر دەربکەوێت .
نەمسا بەدوای یەکەم سەرکەوتنی خۆیدا دەگەڕێت لە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکی گەورە لە دوای ٧٠ ساڵ، بە تایبەتی لە دوای بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی جامی جیهانی ١٩٥٤ لەسەر حیسابی ئۆرۆگوای بە ئەنجامی ٣-١، کە باشترین دەستکەوتە لەمێژووی تۆپی پێی نەمسا تا ئێستا.

ئەوەی هیوای نەمسا زیاد دەکات بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتنی لە قۆناغی شازەدا  دوای ماوەیەکی درێژ، باڵادەستییەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی تورکیا  کاتێک لە مێژوودا کاتێک لە لە نۆ یاریدا پێکەوە یارییان کردوە ، نەمسا لە 7 یارى براوە بووە ، یارییەکەیش بەیەکسانبوون کۆتایی هاتوە ، تورکیاش تەنها لەیەک یاریدا براوە بووە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP