ئەمریکا 19 وڵات لە هاوڵاتییانی قەدەغە دەکات

جیهان
12:47 - 2024-07-03

ئه‌مریكا عێراقی خسته‌ ناو لیستی وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه‌ و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هۆشدارینامەیەکی ئاراستەی هاوڵاتییان کردووە، داوایان لێدەکات سەردانی 19 وڵات نەکەن، عێراقیش یەکێکە لەوڵاتەکان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریداوەتە هاوڵاتییەکانی کە خۆیان لەگەشتکردن بۆ 19 وڵات بپارێزن کە شەش وڵاتیان عەرەبین‌ و عێراقیش یەکێکە لەوڵاتەکان.
بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەهۆی هەڕەشە و تیرۆر، ڕفاندن ‌و مەترسی لەسەر ژیانیان هاوڵاتییانی ئەمریکا نابێت سەردانی عێراق، لیبیا، سوریا، سۆماڵ، یەمەن‌ و سودان بکەن.
هەر لەلیستەکە، وەزارەتی دەرەوە هۆشداریداوەتە هاوڵاتییانی ‌و ئاگاداریاندەکاتەوە کە سەردانی ئێران، بیلاڕووس، ڕوسیا، ئەفغانستان، کۆریای باکور، ئۆکرانیا و ڤەنزوێلاش نەکەن.
بەهۆی درێژەکێشانی شەڕی غەززە و هەڕەشەکانی لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ باشوری لوبنان هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مەترسیدارتر کردوەو دوو ڕۆژی ڕابردوو بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، لەعێراق هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریک او بەرژوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەعێراق ڕاگەیاند.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP