ئیسرائیل فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی باڵای حزبوڵای لوبنانی كرده‌ ئامانج

جیهان
19:27 - 2024-07-03


 فرۆكه‌كانی ئیسرائیل ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی ته‌موز 2024 له‌ ناوچه‌ی (صور)ی باشوری لوبنان ئۆتۆمبیلێكیان كرده‌ ئامانج كه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی باڵای حزبوڵای لوبنانی به‌ناوی (ئه‌بو عه‌لی ناصر) ناسراو به‌ "ئه‌بو نعمه‌" كه‌ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی بووه‌، له‌ هێرشكه‌دا كوژراوه‌.

ناوبراو لێپرسراوی به‌شی ئۆپراسیۆنه‌كانی (حزب الله) بووه‌ له‌ ته‌واوی به‌ره‌كانی سه‌رسنوور له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرا*ئیل.
ئه‌مه‌ دووه‌مین فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازیی (حزب الله)یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن ئیسرا*ئیله‌وه‌ ده‌كوژرێت، پێشتر (تاڵب عه‌بدوڵا) فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای مه‌یدانی ئه‌و حزبه‌ بوو كه‌ له‌ بۆردومانێكی سوپای ئیسرا*ئیله‌وه‌ كوژرا.

   (ئه‌بو عه‌لی ناصر)  كه‌ به‌ (ئه‌بو نیعمه‌) به‌ناوبانگه‌ له‌ ساڵی 1965 له‌ شارۆچكه‌ی (حه‌داسا) له‌ دایك بووه‌، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی (عه‌زیز) بووه‌ له‌ نێو هێزه‌ چه‌كداره‌كانی (حزب الله)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP