حزب الله ئیسرائیل مووشه‌كباران ده‌كات

جیهان
20:59 - 2024-07-03


(حزب الله)ی لوبنان  رایگه‌یاند له‌ وه‌ڵامی تیرۆرو هێرشه‌كان، زیاتر له‌ 100 موشه‌كی ئاڕاسته‌ی دوو پێگه‌ی سه‌ربازیی ئیسرائیل كردووه‌. 
 
(حزب الله) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" باره‌گای فیرقه‌ی جۆلانی 210 له‌ سه‌ربازگه‌ی نه‌فح و باره‌گای به‌رگریی ئاسمانیی و موشه‌كیی له‌ سه‌ربازگه‌ی كیلع به‌ زیاتر له‌ 100 موشه‌ك كردووه‌ته‌ ئامانج. 

راشیگه‌یاندووه‌:" له‌ چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و تیرۆره‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌لحوش له‌ شاری (صور) ئه‌نجامدرا، موجاهیده‌كانی مقاومه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی ته‌موز 2024 باره‌گای فیرقه‌ی 210ی جۆلان له‌ ناوچه‌ی نه‌فح و باره‌گای به‌رگری هێرشی ئاسمانی و موشه‌كی ئیسرائیلیان له‌ سه‌ربازگه‌ی كیلع كردوه‌ته‌ ئامانج. "

ماڵپه‌ڕی (حه‌دشوت بزمان)ی ئیسرائیلیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكردووه‌ته‌وه‌و بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌:" موشه‌كه‌كان له‌ناو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیل له‌ باكور كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌"

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیلش بڵاویكرده‌وه‌، "100 موشه‌ك له‌ لوبنانه‌وه‌ بۆ نێو خاكی ئیسرائیل هه‌ڵدراون".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP