هەڵبژاردنی پێشوەختە لە بەریتانیا دەستیپێکرد

جیهان
13:34 - 2024-07-04


ئەمڕۆ لە بەریتانیا هەڵبژاردنی 650 کورسیی پەرلەمان و 392 پارت بەڕێوەدەچێت و پێشبینیدەکرێت پارتی پارێزگاران لە بەرژەوەندی پارتی کرێکاران پاشەکشە بکات.
لە سەعات حەوتی بەیانی تا 10ی شەو بە کاتی لەندەن، دەنگدەرانی بەریتانیا ڕوودەکەنە سندوقەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی گشتی وڵاتەکەیان، کە نزیکەی 46 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و 650 ئەندامی نوێی پەرلەمان ھەڵدەبژێرێت.
دەنگدەران لە 650 بازنەی هەڵبژاردن لە ئینگلاند، سکۆتلاند، وێڵز و ئێرلەندای باکور دەنگ دەدەن، هەر پارتێکیش بۆ ئەوەی بتوانێت حوکمڕانی وڵاتەکە بگرێتە دەست، پێویستە بەلایەنی کەمەوە 326 کورسی بەدەست بهێنیت.
پارتی پارێزگاران کە 14 ساڵە لە دەسەڵاتە و خاوەنی 344 کورسییە، لەگەڵ پارتی کرێکاران کە خاوەنی 205 کورسی پەرلەمانە، بە رکابەری سەرەکی هەڵبژاردنەکە دادەنرێن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP