ئەمریکا وێرانکردنی دوو شوێنی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکان راگه‌یاند

جیهان
13:38 - 2024-07-04


فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا وێرانکردنی دوو ناوچەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە یەمەن ڕاگەیاند: ئه‌وه‌ش له‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كانی حوسییەکان ‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ ئەمەریکیەکان.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە: دوو شوێنی ڕادارمان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییەکان لە یەمەن و دوو بەلەمی گەشتیاریمان لە دەریای سوردا تێکشکاندوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتوه‌، "ئەم بەردەوامی ڕەفتارە زیانبەخش و بێباکانە لەلایەن حوسییەکان هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات و ژیانی دەریاوانان له‌ دەریای سور و کەنداوی عەدەن دەخاتە مەترسییەوە.
لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی ڕابردوەوە تاوەکو ئێستا بزوتنەوەی ئەنسار الله ی (حوسییەکان) لە یەمەن بەردەوامە لە هێرشەکانی لە دەریای سور و کەنداوی عەدەن و کەشتییە ئیسرائیلییەکانی پەیوەست بە ئیسرائیل یان ئەوانەی بەرەو ئەو وڵاتە دەڕۆن ده‌كاته‌ ئامانج ده‌ڵێت وه‌ك هاوسۆزییه‌ بۆ گەلی فەڵەستین لە غەززە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP