دەسەڵاتدارانی تاڵیبان و به‌رپرسانی ئەمریکا گفتوگۆكانیان ده‌ستپێكرد

جیهان
18:59 - 2024-07-04

وتەبێژی دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە کابوڵ ڕایگەیاند: دوێنێ حکومەتی تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەی پرۆسەی "گۆڕینەوەی" ئەفغانییە زیندانیکراوەکانی گوانتانامۆ بە دوو ئەمریکی دەستگیرکراو لە ئەفغانستان کردوه‌.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حكومه‌تی تاڵیبان رایگه‌یاند، گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی "گۆڕینەوەی" ئەفغانییە زیندانیکراوەکانی گوانتانامۆ بە دوو ئەمریکی دەستگیرکراو لە ئەفغانستان کردوه‌، به‌ڵام ناسنامەی ئەو دو زیندانییە ئەمریکییەی ئاشکرا نەکردوه‌.

وتیشی:بڕیارە لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردندا ئەو دووهاوڵاتییە ئەمریکییە ئازاد بکەن و لەبەرامبەردا ئەمەریکاش زیندانیانی تاڵیبان ئازاد بکات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لەگەڵ (ئەمریکا) گفتوگۆمان لەسەر ئازادکردنیان کردوەو دەبێت ئەمەریکا بە مەرجەکانی ئەفغانستان ڕازیبێت.

تاڵیبان دوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات لە مانگی ئابی 2021 دەیان کەسی بیانی دەستگیر کردوەو زۆرێک لە وڵاتان بە ئەمریکاشەوە ئامۆژگاری هاوڵاتیانی خۆیان دەکەن لە گەشتکردن بۆ ئەفغانستان خۆیان به‌دوربگرن و  هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی دەستبەسەرکردنی ناڕەوا و توندوتیژی و ڕفاندن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP