سبەینێ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت

جیهان
21:28 - 2024-07-04

بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران كۆتاییهات و سبەینێ پڕۆسەكە بەڕێوەدەچێت، كێبڕكێی خولی دووەمی هەڵبژاردنەكە لەنێوان سەعید جەلیلی (نەریتخواز) و مەسعود پزشكیان-ی (ریفۆرمخواز ) بەڕێوەدەچێت و جەلیلی (نەریتخواز) بەكەسێكی توند بەرامبەر بەڕۆژئاوا دادەنرێت و  كاندیدەكەی ریفۆرمخوازەكانیش كە پزیشكیانە، داوای كرانەوە بە ڕووی وڵاتانی رۆژئاوادا دەكات.

دوێنێش، عەلی خامەنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی زۆر گرنگەو هیچی لە قۆناغی یەكەم كەمتر نییەو پێویستە هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداری بكەن.

 چاوەڕوانیشدەكرێت، رۆژی شەممە ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكە رابگەیەندرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP