بای بەهێز و خۆڵبارین چەند پارێزگایەکی عیراق دەگرێتەوە

جیهان
12:24 - 2024-07-05

بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق بای بەهێز و خۆڵبارین ژمارەیەک پارێزگای عێراق دەگرێتەوە و ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت .
دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ بایەکی بەهێز لە ناوچەکانی رۆژئاوای وڵات هەڵدەکات و خێراییەکەی دەگاتە 70 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کاریگەریی بای بەهێز دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆڵبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای وڵاتەکە و بۆ سبەینێ کاریگەری لەسەر زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق دەبێت .
دەستەی کەشناسیی عێراق باسی لەوەشکردووە، بونی بای بەهێز و خۆڵبارین کاریگەریی دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما، بەڵام ئەم بەرزبوونەوەیە کورتخایەنە و لە دوانیوەڕۆی سبەینێوە وڵات دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستە هەوایەکی مامناوەندی دەریای ناوەڕاست و بۆ رۆژانی دواتر پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما روو له ‌به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 2 تا 5 پله‌ به‌رزتر ده‌بنه‌وه،‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ, به‌جۆرێك له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌روی 48 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه‌.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP