پارتی کرێکارانی بەریتانیا سەرکەوت و حکومەتی نوێ پێکهێنرا

جیهان
20:55 - 2024-07-05

دوای بردنەوەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بە ئەنجامێکی بەرچاو بەراورد بە پارتی پارێزگاران و بردنەوەی هەڵبژاردنەکان و بەدەستهێنانی 412 کورسی پەرلەمانیی، کییەر ستارمەر بە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵات دیاریکرا .
دوای دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێش، ئەنجێلا راینەر بووە جێگری سەرۆک وەزیران و یڤیت کۆپەر بووە وەزیری ناوخۆ و دەڤید لامی بووە وەزیری دەرەوە و جۆن هێلی بووە وەزیری بەرگریی. هەروەها، شەبانە مەحموود بە وەزیری داد، دەستنیشان کراوە.
کییەر ستارمەر دوای سوێندخواردن، رایگەیاند کە متمانە بۆ سیاسەت دەگەڕێنێتەوە و حکومەتێکی خزمەتگوزاری بنیات دەنێت.
هۆشداریشیدا لەوەی هەر پێشکەوتنێک کاتی دەوێت، سەرەتا  پێویستە باوەڕ بە سیاسەت بنیاتبنێنەوە و ئەو بێ متمانەیەی ئێستا هەیە تەنیا بە کردار چارەسەر دەبێت، نەک بە قسە.
هاوکات، فریال کلارک وەک ژنە کاندیدی کورد کە بەرەچەڵەک خەڵکی باکوری کوردستان، توانی لەسەر پارتی کرێکاران سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP