بۆ رێككەوتن لەگەڵ حەماس بایدن فشار لە نەتانیاهۆ دەكات

جیهان
22:16 - 2024-07-05

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە، بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگر بەست لە كەرتی غەززە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا فشاری خستوەتە سەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
ئاشکراشیکرد: لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە دوێنێ بایدن بە ناتانیاهۆی راگەیاندوە: کاتی رزگارکردنی ژیانی زیندانییەکان هاتوە کە لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە دەستبەسەرکراون.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی كە نەیویست بوو ناوی ئاشكرانەكرێت بەرۆژنامەكەی راگەیاندوە: پێشنیارەكەی بزوتنەوەی حەماس كە بۆ ئاگربەست پێشکەشی کردوە دەرفەتێكی راستەقینەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن.
وتوشیەتی: دەتوانرێت لەوچوارچێوەی ئەو پێشنارەی بزوتنەوەی حەماسدا ئاڵوگۆڕی دیلەكان بكرێت، ئەوەش پێشکەوتنێكی بەرچاوە.
لای خۆشیەوە نوسینگەی سەرۆکی رایگەیاند: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکای دڵنیاكردوەتەوە کە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس، ئیسرائیل شاندێکی دانوستان بۆ دۆحە بنێرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP