ئەردۆغان باس لە "سەردەمێکی نوێی نزیکبونەوە" لەگەڵ سوریا دەکات

جیهان
22:19 - 2024-07-05

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەنگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری روسیا، بانگهێشتنامەیەک ئاراستەی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا بکەین، هەروەها باس لە “سەردەمێکی نوێی لێکنزیکبونەوەی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق” دەکات.
دەشڵێت: "تەنها چەکدارەکان دژی ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریان".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کەشوهەوای ئاشتییەی کە لە سوریادا زاڵ دەبێت بۆ گەڕانەوەی ملیۆنان کەس بۆ وڵاتەکەیان پێویستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە هەمیشە دەستی دۆستایەتیمان بۆ سوریای دراوسێمان درێژکردوە، بەردەوامیش دەبین و لە پاڵ سوریادا وەستاوین کە لەسەر بنەمای گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ و دادپەروەر و هەمەلایەنە پێکەوە کار بکەین.
پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە لەدوای سەرهەڵدانی شەڕ لە سوریا لە ساڵی 2011 پچڕا، کە تیایدا تورکیا پشتیوانی گروپە چەکدارەکانی کرد کە هەوڵی ڕوخاندنی ئەسەدیان دەدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP