پزشكیان له‌ یه‌كه‌م په‌یامیدا: ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌مووان درێژده‌كه‌ین

جیهان
10:09 - 2024-07-06



مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران، دوای هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی  كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ یه‌كه‌م په‌یامیدا، رایگه‌یاند: هه‌مومان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ین و ده‌ستی‌ دۆستایه‌تی‌ بۆ هه‌مووان درێژ ده‌كه‌ین.

 سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ له‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی به‌رامبه‌ر سه‌عید جه‌لیلی له‌ یه‌كه‌م په‌یامیدا وتی‌: "ده‌ستی دۆستایه‌تیی بۆ هه‌مو لایه‌ك درێژ ده‌كه‌ین، هه‌مومان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ین".

وتیشی‌: "هەموومان گەلی ئەم وڵاتەین و دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات، سوود لە توانای هەمووان وەربگرین، داوای هاوكاری له‌ هه‌موان بكه‌ین بۆ پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان".

دوێنێ‌ هه‌ینی 5-6-2024 له‌ گه‌ڕی‌ دووه‌می‌ 14ه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌سعود پزیشكیان به‌ به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی 16  ملیۆن و 384 هه‌زار ده‌نگ به‌ نۆیه‌مین سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێردرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP