سه‌رۆك بافڵ په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مەسعود پزیشکیان ده‌كات

جیهان
14:31 - 2024-07-06

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دکتۆر مەسعود پزیشکیان ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەكاته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌مه‌كه‌:

بەڕێز دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکان.
دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP